May 22, 2023 04:45 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی مەکرۆن لە باشووری فەرەنسا

دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان دژی یاسای چاکسازیی خانەنشینی لە فەرەنسا، ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە نزیک شوێنی "فێستیڤاڵی فیلمی کان" لە باشووری فەرەنسا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دەیان خۆپیشاندەر ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کان کۆبوونەوە و دژایەتیی یاسای چاکسازیی خانەنشینی حکومەتی «ئیمانوئێل ماکرۆن»یان کرد.

ئەم ناڕەزایەتیانە دوور بوون لە بینای سەرەکیی فێستیڤاڵەکە. ٧٥ەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ١٧ی مای دەستی پێکرد و ھەتا ٢٨ی مایش بەردەوام دەبێت.

هەینی ڕابردووش، کرێکارانی نەخۆشخانەکان لە بەردەم هۆتێل «کارڵتۆن» کە لە میانەی بەرپاکرانی فستیڤاڵەکەدا چەندین ئەستێرەی تێدا نیشتەجێ کراون، بەرامبەر بە یاسای چاکسازی خانەنشینی، بە بەرز کردنەوەی ھێندێک پارچەنووس بەرامبەر بە حکومەتی مەکرۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی.

سەرپەیڤ