May 22, 2023 05:30 Asia/Tehran
  • باڵوێزی سویسرا لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوە کرا

دوابەدوای هەڵوێستی دەستوەردەرانەی سویسرا لە کاروباری ناوخۆی ئێران، باڵوێزی ئەو وڵاتە لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

دوابەدوای دەستوەردانی سویسرا لە کاروباری ناوخۆی ئێران و کەڵک وەرگرتنی ناشارەزایانەو ناپڕۆفشناڵی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بە ئاڵایەکی ساختەوە، باڵوێزی سویسرا لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «نادین لۆزانۆ» باڵوێزی سویسرا لە تاران، ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئورووپای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگ کراو ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بەر ئەو ھەنگاوە دەستوەردەرانەیە پێ ڕاگەیەندرا.

لە بانگ کردنەکەی باڵوێزی سویسرادا ئاگادار کرایەوە کە ئەو جۆرە کارە نائاساییانە لەگەڵ پەیوەندیی دۆستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سویسرا یەک ناگرێتەوەو دەبێ وەھا ھەڵەیەک ڕاست بکرێتەوە.

باڵوێزی سویسرا لە تارانیش لە وەڵامدا ڕایگەیاند کە بە زووترین کات ئەو بابەتە بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە.

سەرپەیڤ