May 28, 2023 16:19 Asia/Tehran
  • خانەنشین کراوانی پۆلیسی ئیتاڵیاش بە ڕیزەکانی خۆپیشاندەرانی دژی زیادبوونی قەیرانی بژێوی ژیان پەیوەست بوون

فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پۆلیسی ئیتاڵیا گردبوونەوەیەکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانیان بەڕێوە برد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە زیاتر لە سەد خانەنشینی پۆلیسی ئیتاڵیا لەبەردەم پارێزگاریی ڕۆما گردبوونەوە و داوای زیادکردنی موچەی خانەنشینییان کرد. بەوتەی خۆپیشاندەران ساڵانێکە موچەی خانەنشینییان زیاد نەکراوە، هەروەها خۆپیشاندەران داوای هاوتاکرانی موچەی خانەنشینییان لەگەڵ پۆلیسی سەربازیی ئەم وڵاتە کرد.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شەقامەکانی ناوەڕاستی شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بە هەزاران ئیتاڵی ناڕەزایی خۆیانیان نیشانداو ڕایانگەیاند کە ناتوانن خەرجیی ژیانیان دابین بکەن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئیتاڵیا، ژمارەی خەڵکی هەژار لەم وڵاتەدا بووە بە سێ هێندە، واتە نزیکەی ٥ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە.

سەرپەیڤ