حوزه‌یران 13, 2023 10:18 Asia/Tehran

ئەو ئاگرەی لە کەنەداوە سەری هەڵداوە چاوەڕێدەکرێت بەدرێژایی وەرزی هاوین بەردەوامیی هەبێت و بەشێکی ئاگرەکانیش لەکۆنترۆڵ دەرچوونەو دووکەڵەکەشی هەزاران کیلۆمەتری بڕیوە و بەرەو ئەمریکا و ئەوروپا تەشەنەی سەندووە.

بەرپرسێکی کەنەدی هۆشداریی دا، ڕەنگە ئەو ئاگرە بڵێسەدارە بە درێژایی وەرزی هاوینیش بەردەوام  بێت و ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاگرکوژێنەوەکان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵی کردنی دان و سەرباری ئەوەش هەزاران کەنەدی بەهۆی تینی ئاگرەکەوە ناچارن ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن.

«لۆک مێرسێر» بەرپرسێکی حکومی لە ناوچەی «یێڵۆهێد» دەڵێت: ئاگرەکە ئەوەندە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە کە هەندێک لە تیمەکان ناچاربوونە پاشەکشە بکەن‌ و ناتوانن بەرەنگاری ئەم ئاگرە ببنەوە.

هەرێمی کیوبیک لەو هەرێمە گەورانەی کەنەدایە، هەرێمێکی چڕ و دارستانییە کە هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانیشتوو لەخۆ دەگرێت و هێندەی رووبەری چەند وڵاتێکی ئەوروپییە، ئەو هەرێمە بە تووندی ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیە.

سەرپەیڤ