حوزه‌یران 16, 2023 22:32 Asia/Tehran

دامەزراوە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەنێو ناتۆ بە هێرشی ئەلیکترۆنی کرانە ئامانج.

هێرشێکی سایبێری و ئەلیکترۆنیی بەربڵاو لە سەرانسەری ئەمریکاو جیهان ڕووی داوە. دامودەزگای فیدراڵی و حکومەتی خۆجێیی و زانکۆ گەورەکان لەو ئامانجانەن کە کەوتوونەتە بەر ھێرشی دزینی زانیاری و باج خوازی. لە ئامانجەکانی دیکەی ئەم هێرشە سایبێری و ئەلیکترۆنییە ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە فیدراڵیەکان ،بریتی لە وەزارەتی وزە و نەخۆشخانەکانی سەر بە زانکۆی «جۆن هۆپکینز» لە میریلەندو فلۆریدا، زانکۆی ویلایەتی جۆرجیا و فەرمانگەی وەزارەتی پەروەردەی مینیسوتا و هێڵی ئاسمانیی «بریتیش ئیرۆڤیز» بوون.

وتەبێژی کۆشکی سپی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، هاکەرەکان ئەندامی باندی تاوانکاری ئەلیکترۆنیی «کلاپ»ن کە وادیارە لە ناوخۆی ڕووسیاوە کاردەکەن، بانگەشەی کرد کە تاوانبارانی ئەلیکترۆنی لە نەرم ئامێری «مۆڤی ئای تی»یان بەکارهێناوە، کە کۆمپانیاکان و دامەزراوە حکومییەکان بۆ گواستنەوەی زانیاری لەوانە زانیاریی خۆکەسی بەکاریان دێنن. «ئێف بی ئای»و دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو کۆمپانیاکانیان لەبارەی هێرشێکی لەو شێوەیە ئاگادار کردبووەوە.

سەرپەیڤ