نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزدەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i419362-نرخی_نەوت_لە_بازاڕەکانی_جیهاندا_بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2023 07:51 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت (٦٨) سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٥ دۆلار و ١٩ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٥١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش (٥٩) سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٠ دۆلار و ٤٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەسەوە هەیە کە بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی (٤٠.٤٦) ملیۆن بۆ هەر بەرمیلێک تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە