ته‌مووز 14, 2023 20:32 Asia/Tehran
  • هۆشداری دان لە مەڕ شەپۆلی گەرما لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا

شارەزایان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە شەپۆلی توندی گەرما لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی "TRT"ی تورکی؛ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حەوت وڵاتی عەرەبی شاهیدی دیاردەیەک دەبن کە پێی دەوترێت "گومەزی گەرمی"، کە شەپۆلێکی گەرمی توند دەهێنێت و دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.

شارەزایانی کەشناسی پێشبینیان کردووە پلەکانی گەرما لە میسر، عێراق، عەرەبستان، سوریا، لوبنان، فەلەستین و ئوردن دەگاتە زیاتر لە 50 پلە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ڕەنگە ئەم دیاردەیە بۆ ماوەی دوو بۆ حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت و مەترسیە بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ بەتایبەتی بەساڵاچووان.

کوشندەترین شەپۆلی گەرما ساڵی 2003 بوو لە ئەوروپا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 30 هەزار کەس.

سەرپەیڤ