فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی كه‌شناسی له ئه‌مریكا : گەرمایەكی لە ڕادەبەدەر سەرانسەری ئەمەریكا دەگرێتەوە
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی كه‌شناسی له ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله مه‌ترسیداره‌ی گه‌رما كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای وڵاته‌كه به‌رده‌وامه، به‌ره‌و ویلایه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس، پزیشكان ئاشكرایانكردووه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌رمای له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه سه‌ردانی فریاكه‌وتنیان كردووه، رووی له هه‌ڵكشان كردووه و هاوكات فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه ره‌نگه گه‌رمای له‌راده‌به‌ده‌ر ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ش بگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌دا هۆشداری دراوه له‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله مه‌ترسیداره‌ی گه‌رما كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای وڵاته‌كه له‌سه‌روویانه‌وه له تێكساس و فلۆریدا به‌رده‌وامه، ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش درووست بكات.
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئۆقیانوس و به‌رگه‌هه‌وا و ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا، هۆشداریی دا له‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی وڵاته‌كه كه نزیكه‌ی ٧٨ ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی، ره‌نگه پله‌ی مه‌ترسیداری گه‌رما تۆمار بكرێت.
ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ساڵانه سه‌دان كه‌س له وڵاته‌كه به‌هۆی گه‌رمای له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆر له‌وه زیاتره.