ته‌مووز 27, 2023 11:23 Asia/Tehran
  • ئەمریکا : پێشبینی داڕمانی ئابوری روسیا ناکەین

رێکخەری سیاسەتی سزاکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی ئۆکرانیا پێشبینی داڕمانی ئابوری روسیا ناکات.

جەیمس ئۆبراین، ڕێکخەری سیاسەتی سزاکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، ڕوسیا یەکێک بو لە 10 گەورەترین ئابوریی جیهان، ئێمە  لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پێشبینی داڕمانی ئابوری ڕووسیا ناکەین".

لەوەتەی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردوە لە 24ی (شوبات/2)ی 2022وە ویلایەتە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانانی پشتیوانی بەردەوامی ئۆکرانیا دەکەن و هاوکات سزای نوێی ئابوریان بەسەر روسیا و کەسایەتیەکانی ئەو وڵاتەدا سەپاندوە.

پێشتر ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا باسی لەوەکردبو، ئابوری وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەوام دەبێت لە گەشەسەندنی خێرا، جەختی لەوەکردەوە، کە بازرگانی لە وڵاتەکەیدا بە جێگیری بەڕێوەدەچێت و بەسەر هەمو ئاستەنگییەکاندا زاڵدەبن.

 

سەرپەیڤ