ئاب 01, 2023 13:03 Asia/Tehran
  • چین: بەهاوكاریكردنی تایوان، ئەمریكا دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەمان دەكات

تان كەفێی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ تایوان دەستوەردانێكی ئاشكران لە كاروباری ناوخۆی چین.

تان كەفێی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمریكا بە پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی بۆ تایوان، بە ئاشكرا دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی چین دەكات و زیانێكی گەورە بە سەروەری و بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی چین دەگەیەنێت و ئارامی و سەقامگیری لە گەروی تایوان دەخاتە مەترسییەوە، ئێمە دژی ئەمەین و پێویستە رێز لەیەكگرتویی خاكی چین بگیرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی تایوان پەیوەستە بە بەرژەوەندییە ڕەسەنەكانی چینەوە و هێڵێكی سورە لە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و چین كە ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ئەوەشیخستەڕو، "داوا لە ئەمریكا دەكەین هەمو جۆرە هاوكارییەكی سەربازی لەگەڵ تایوان ڕابگرێت و بەردەوامبون لە ڕێگای هەڵە و مەترسیدار ڕابگرێت".

جەختیشی لەوە كردەوە، سوپای چین لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ دۆخی تایوان دەكات و ئاستێكی بەرزی وریایی دەپارێزێت.

 

سەرپەیڤ