راپرسییەک: %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i420265-راپرسییەک_40_ی_هاوڵاتییانی_ئەمریکا_متمانەیان_بە_سوپای_وڵاتەکەیان_نییە
ئەنجامی راپرسییەک ئاشکرایکردووە، %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نەماوە، ئەمەش خراپترین ئاستە لە 25 ساڵی رابردوودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2023 10:52 Asia/Tehran
  • راپرسییەک: %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

ئەنجامی راپرسییەک ئاشکرایکردووە، %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نەماوە، ئەمەش خراپترین ئاستە لە 25 ساڵی رابردوودا.

راپرسییەکە لەلایەن پەیمانگەی گالوب بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە تێیدا هاتووە، “40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە لەرووی توانای سەربازی و دابینکردنی ئەمنیەت و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان”.

باسلەوەشکراوە، “لە دوای ساڵی 1997 ئەمە خراپترین ئاستی متمانەی هاوڵاتییانی ئەمریکایە بە سوپای وڵاتەکەیان ئەمەش بەهۆی شەڕی عێراق و ئەفغانستان”.

پەیمانگاکە پێشبینی کردووە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا رێژەی بێمتمانەیی هاوڵاتییانی ئەمریکا بە سوپای وڵاتەکەیان زۆر زیاتر ببێت.