ئاب 06, 2023 15:27 Asia/Tehran
  • ئامارێکی نوێی کۆچکردنی نایاسایی دەخرێتەڕوو

دەزگای لوتكە رایگەیاند، ڕێژەی كۆچی نایاسای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاد بوندایە، تەنها لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا 29 هەزار كەس هەوڵیانداوە لە توركیاوە بگەنە یۆنان.

دەزگای لوتكە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 29 هەزار كەس هەوڵیانداوە بە بەلەم لە توركیاوە بگەنە یۆنان، تەنها 28% واتا  هەشت هەزار و 120 كەسیان سەركەوتو بون لەپەڕینەوەیان.

ئەوەشیخستۆتەڕو، ژمارەی هاتنی تۆماركراو بۆ دورگەكانی یۆنان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو بە ڕێژەی زۆر  زیادیكردوە، لە حەوت مانگی یەكەمی ساڵی 2022دا سێ هەزار و 580 كەس بون، لەمساڵیشدا هەشت هەزار و 124 كەس بون، بەجۆرێك ئەمساڵ زیادبونی بەردەوامی هاتنی كۆچبەرانی بەخۆیەوە بینیوە، كە لە مانگی تەمموزدا بەڕێژەی 260% بەرزبۆتەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ