ئاب 08, 2023 12:32 Asia/Tehran
  • ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران، گیانلەدەستدانی 11 كەس و بێسەروشوێنبونی دەیانی دیكەی لێكەوتەوە

لەئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی نایاسایی كۆچبەران لەكەناراوەكانی تونس 11 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 44 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بون و تا ئێستا تەرمەكانیان نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی دەسەڵاتدارانی ناوچەی سەفاقسی تونس، بەلەمێكی كۆچبەرانی نایاسایی لە كەناراوەكانی ئەو شارە ژێرئاوكەوتوە، بەوهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا تەرمەكانیان دۆزراونەتەوە، هەروەها 44 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

فەوزی مەسمودی وتەبێژی ناوچەی سەفاقسی تونس دەڵێت، "شەوی ڕابردو حەوت تەرم دەرهێنرانەوە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 11 تەرم و 44 كەسیش بێسەروشوێنن، ئەمە جگە لە ڕزگاركردنی دو كەس كە سەرجەمیان ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەفریقایان هەیە.

وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەلەمەكە 57 كۆچبەری هەڵگرتبو كە لە سەفاقسەوە بەرەو كەناراوەكانی ئەوروپا بەڕێكەوتبون، بەهۆكارێكی نادیار ژێرئاوكەوتوە و لەئێستاشدا گەڕان بەدوای كەسە ونبوەكاندا بەردەوامە.

 

سەرپەیڤ