ئاب 19, 2023 14:05 Asia/Tehran
  • بەھۆی ئاگری دارستانەکانی ھاوایی ١١١ کەس گیانیان لەدەستداوە

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ھەفتەیەک بەسەر ئاگری دارستانەکانی ویلایەتی ھاوایی ئەمریکا تا ئێستا ١١١ کەس گیانیان لەدەستداوەو پێشبینیش دەکرێت ١٣٠٠ بێسەروشوێنبووی تر لە ژیاندا نەمابن و گیانیان لەدەستدابێت.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ھاوایی ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ھەفتەیەک بەسەر کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچکەی لاھینای مێژوویی تا ئێستا چارەنوسی زیاتر لە ھەزار کەس دیارنییە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێ لایەن گریمانەی ئەوە دەکەن رزگاریان بوبێت و لەدوای ھەڵھاتنیان لە ئاگرەکە نەیانتوانیبێت دەسەڵاتداران لە شوێنەکەیان ئاگادار بکەنەوە.

جۆش گرین حاکمی ویلایەتی ھاوای رایگەیاند، لە ناوچەی باکور ھیچ رزگاربوویەکی لێنیە، ئەوەش واتای ئەوەیە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان زیاد دەکات و پێویستە خۆیان بۆ گەورەیی کارەساتەکە ئامادەبکەن.

ھاوکات دەسەڵاتدارانی دوورگەی ماوی ئاماژەیان بەوەکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەھاناچوون تا ئێستا توانیویانە ٤٠٪ی ئەو رووبەرە کێوماڵ بکەن کە ئاگر سوتاندوویەتی.

 

سەرپەیڤ