ئاب 26, 2023 16:06 Asia/Tehran
  • روسیا: ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابین و لەگەڵ ئێران هەماهەنگییەکانمان بەردەوام دەبێت

سێرگێی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابن و بەردەوام دەبن لە پەیوەندیی و هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران.

ریابکۆڤ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ریانووستی روسیا وتی، " وەک روسیا ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابین، بەردەوام ئەبین لە پەیوەندییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران، هیچ شتێک نەگۆڕاوە و هاوکاریمان لەگەڵ ئێران بەردەوام ئەبێت."

ئەم وتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەکاتێکدایە کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا رابگرێت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە مۆسکۆ نەفرۆشێت.

ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا ئیدیعا ئەکەن رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا سوود لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی وەرئەگرێت ، بەڵام تاران نکۆڵی لەوە ئەکات لەشەڕدا یارمەتی روسیای دابێت.

 

 

 

سەرپەیڤ