ناكۆكييەكانى توركيا و رووسيا زياتر دەبێت
بەهۆى زيادبوونى ناڕەزايەكانى مۆسكۆ لەدواى سەردانى سەردانى ڤۆديمێر زيلنسكى توركيا، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەى سەرۆكى رووسيا هەڵوەشايەوە، بڕيارە لەو نزيكانە سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى سۆچى بكات و لەگەڵ ڤلادمێر پووتين بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەناردەى دانەوێڵە و بارزگانى نێويان و دۆخى سووريا كۆبنەوە.
بڕيارە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى رووسيا بكات و چاوى بە ڤلاديمێر پووتين بكەوێت.
بەهۆى سەردانى ڤۆلۆديمێر زيلنسكى، سەرۆكى ئۆكراينا ناكۆكى لەنێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ سەرى هەڵداوە، رووسيا ئاماژە بەوە دەكات توركيا پابەند نەبووە بە رێككەوتنەكان، سەركردەكانى ئازۆڤى رادەستى كيێڤ كردۆتەوە، كە پێشتر ئەو سەركردانە وەك بارمتە لە توركيا نيشتەجێكرابوو، كە دەبوو تاكۆتايى جەنگى ئۆكراينا، لەبەرانبەر ئەو هەنگاوەى توركيا سەرۆكى رووسيا رێككەوتنى هەناردەى دانەوێڵەى هەڵپەسارد.
بەڵام سەرەڕاى هەڵپەساردنى ئەو رێككەوتنە دەسەڵاتدارانى رووسيا باس لەوە دەكەن، ئەگەرى دەستپێكردنەوەى دانوستاندنەكان لەگەڵ توركيا هەيە، هەردوو وڵات بەشێوەيەكى بەهێز پەيوەنديان پێكەوە هەيە و پشت بە يەكتر دەبەستن، ئەوەش لە كاتێكدايە ناكۆكى زۆريان لەنێواندا هەيە، توركيا دان بە دوورگەى كريميا دانانێت، دژ بە بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريايە، لە ململانێى كەرەباغ پاڵپشتى ئازەربيجان دەكات، بەڵام لە هەمان كات چەندين بەرژەوەندى هاوبەشيشيان هەيە.