ئاب 31, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بێن والاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستیلەکارەکەی کێشایەوە و ، گرانت شاپس وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی وزە لە شوێنەکەی دەستبەکاربوو.

بێن والاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا کە بۆ ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ناردووە نووسیوویەتی، “لە دوای ساڵانێکی زۆر ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لەو بەشانەی ژیانم کە پشتگوێم خستووە وەبەرهێنان بکەم و دەرفەتی نوێ بدۆزمەوە، ئێستا کە ئەو پۆستە بەجێدەهێڵم سوپایەکی هاوچەرختر زیاتر متمانە بەخۆ و پڕچەکترم بەجێهێشتووە”.

باسی لەوەشکرد، “لە 10 ساڵی داهاتوودا جیهان نائارامتر و ناسەقامگیرتر دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ تەواو کاتی ئەوەیە وەبەرهێنان بۆ داهاتوو بکەین”.

لە وەڵامی نامەکەدا سوناک سوپاسی ناوبراوی کردووە لەو ماوەیەدا کە پۆستەکەی بەڕێوەبردووە و هاوکات دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرد و لە شوێنیشی گرانت شاپس وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی وزە دەستنیشانکرد.

هەر ئەمڕۆ چارلسی سێیەم پادشای بەریتانیا دەستبەکاربوونەکەی شاپسی پەسەندکرد.

 

سەرپەیڤ