ئاب 31, 2023 20:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە ڕێککەوتنێكی رووسیا و کۆریای باکوور نیگەرانە

کۆشکی سپیی نیگەرانی واشنتۆنی لەواژۆکردنی ڕێککەوتنی چەک لە نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا دەربڕیوە و هەروەک داوای لە"پیۆنگیانگ" کردووە دانوستانەکانی لەگەڵ مۆسکۆ لەسەر ئەم ڕێککەوتنە ڕابگرێت.

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی لە کۆشکی سپیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی دانوستانەکانی چەک لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت.

کێربی ئاماژەی بەوەشکرد، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا لەم دواییانەدا گەشتێکی بۆ کۆریای باکوور کردووە بۆ ئەوەی هەوڵی ڕازیکردنی پیۆنگیانگ بدات کە تەقەمەنی تۆپخانە بەڕووسیا بفرۆشێت.

کێربی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو ڕێبەر ڤلادیمێر پوتین و کیم جۆنگ ئون پەیامیان ئاڵوگۆڕ کردووە، واشنتۆنیش هانی کۆریای باکووری داوە دانوستانەکانی تایبەت بە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنیی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگرێت، جەختیشی کردۆتەوە کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی فرۆشتنی چەک لەنێوان رووسیا و کۆریای باكوور پێشێلکردنی بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

 

سەرپەیڤ