ئه‌یلوول 01, 2023 13:21 Asia/Tehran
  • نەوت بەرزترین نرخی لە سێ هەفتەی رابردوودا تۆمار کرد

نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژی لەدوای یەک هەڵکشا و گەیشتە بەرزترین نرخ کە لەوەتەی سێ هەفتەی رابردوو تۆمار کرابێت.

به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، ئه‌مڕۆ هەینی گه‌یشته‌ 87 دۆلار و حەوت سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته‌ 83 دۆلار و 82 سه‌نت.

گرنگترین هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک و ئەگەری درێژکردنەوەی سنووردارکردنی هەناردەی نەوت لە لایەن ئەو رێکخراوە تا کۆتایی ساڵ دەگەڕێتەوە.

لە رۆژی سێشەمەوە نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵکشاندا بووە و چاوەڕوان دەکرێ زیاتریش بەرز ببێتەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ