ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مەغریب دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە پێوەری رێکختەر وڵاتی مەغریبی ھەژاند و بە پێی ئامارەکان ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.
پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەدووری ٣٢٠ کلیۆمەتر لە ریباتی پایتەخت بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوەو چەقی بومەلەرزەکەش ھەرێمی حەوز بووە و لە شاری مەراکیش و چەند شارێکی دەوروبەری زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێکەوتووەتەوەو ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری لە نێو دانیشتوانی وڵاتەکەدا بڵاوکردەوەو لە سەرشەقامەکان رۆژیان کردەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.
پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە بەھێزترینە لە ماوەی سەد ساڵی رابردووی وڵاتەکەدا و دوای بومەلەرزە سەرەکییەکەش ژمارەیەک پاشلەرزەی تر روویانداوە کە بەھێزترینیان ٦ پلەبووە، پێشبینیشی کرد، لە رۆژانی داھاتوودا پاشلەرزەکان بەردەوامیان ھەبێت.