ئه‌یلوول 09, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئینتەرپول: ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە لەسەر ھەموو جیھان دروستدەکات

سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەردەوامی رەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکراین ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیھان.

یۆرگن شتوک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە ئینتەرپول ناسراوە رایگەیاندووە، بەردەوامی شەڕ و ھێرشەکانی روسیا و ئۆکراین بۆ سەر یەکتر، کێشەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و پێویستە ھەموو وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیھانییەکان بە ھەر رێگەیەک بێت ھەوڵ بدەن کۆتایی بەو شەڕە بھێنن.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازییە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە بۆ ئۆکراین، ئەوەش ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەش درێژ دەکاتەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ