تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 11:46 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان

بوومەلەرزەیەکی هەژێنەر، ڕۆژئاوای ئەفغانستان لەوان شاری هیراتی هەژاند.

ناوەندی ژیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی شەش پۆینت سێ ڕیشتەر لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتریی زەویدا لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان ڕوویدا کە لە مەشهەد و شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەویی ئێرانیش هەست پێ کرا.

بوومەلەرزەی دووەمیش کە تەوژمی پێنج پۆینت شەش پلەی ڕیشتەر بوو، ڕۆژاوای ئەفغانستانی هەژاند. هێشتا هیچ هەواڵ و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زەبر و زیانی شیمانەیی ئەم بومەلەرەزانە بڵاو نەبۆتەوە. 

سەرپەیڤ