ڕەخنەی پزیشکانی بێ سنوور لە بێدەنگی سەرۆکی وڵاتان بەرامبەر بە ژینۆسایدو پاکتاوی ڕەگەزی لە غەززە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی سەرۆکی وڵاتان بەرامبەر بە ڕاگیرانی توندو تیژی لە غەززەو هەلوویستەکەیانی لەو پەیوەندیەدا یەگجار بە لاواز و بێ خەم پێناسە کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە خوازیاری ئاگربڕی خێرایە بەئامانجی بەرگرتن لە قەڵاچۆی زۆرتری خەڵکی غەززەو مۆڵەت دان بە بردنی یارمەتی مرۆیی زۆر پێویست بۆ ئەو کەرتە.
لە ڕۆژی هەینی حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە بۆردومانی ڕژیمی ئیسڕائیل گەیشتۆتە ئاستێک کە تا بەرلەمە شتی وا نەبیندراوەو لەئاکامی دا خاکی غەززە بە یەگجاری خاپوورکراوە ئەویش لەکاتێکدا کە تەواوی ئەو کەرتە پەلامار دەدرێ و خەڵکی سڤیل هیچ پەناگەیەک شک نابەن.
لەو ڕاگەیەندراوەدا وتراوە کە هەڵوێستی سەرۆکانی جیهان بۆ بەرگرتن لەو کارەساتە یەگجار لاوازو بێ خەمەو بڕیارنامە هەرتەنیا تئۆریەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وەک داواکاری بۆ ئاگرىریش لە غەززە هیچ کەڵکێکی نەبوە بەئاراستەی کۆنتڕۆڵی توندو تیژیەکان بەدژی ئەو خەڵکە بێ تاوان و سڤیلە.