تشرینی دووه‌م 01, 2023 19:30 Asia/Tehran

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای بەرپەرچدانەوەی تۆمەتدانی بێ بنەمای ڕژیمی زایونی لە ئێران، پێداگریشی کرد لەسەر شەرمەزارکرانی زمانی هاندرانەو دوژمنکارانەی نوێنەری ئیسڕائیل پێویستە شەرمەزار بکرێ.

"ئەمیرسەعید ئیروانی"ی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ، لەمیانەی نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆگۆترێشی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە نووسیویەتی کە، نوێنەری ڕژیمی ئیسڕائیل دیسانەوە کەڵکی خراپی لە لیژنەی ئاسایش وەرگرت بۆ پەرەدان بە دیاردەی لە ئێران ترساندن و چەندین تۆمەتی بێ بنەمای بەدژی کۆماری ئیسلامی هێناوەتە بەرباس.

ئیرەوانی ڕایگەیاند کە نوێنەری ڕژیمی ئیسڕائیل دەستی داوەتە بڵاوکردنەوەی درۆو زانیاری ناڕاست و قسەی ناحەزو قین لەدڵانەوهاندەرانەو لەهەمان کات دا دەستدرێژی کردە سەر کەرامەتی کاربەدەستانی ئێرانی کە ئەو کردەوە قێزەونە وێنگەی دیاریپەرەدان بە نەفرەتەو دەبێ ڕاشکاوانە شەرمەزار بکرێ.

 

سەرپەیڤ