تشرینی دووه‌م 05, 2023 16:34 Asia/Tehran
  • میدیایەکی ئیسرائیلی: شەڕی غەززە پەنجا ملیارد دۆڵاری خەرجیەتی

ڕۆژنامەیەکی چاپی فەلەستینی داگیرکراو بە پیداگری لەسەر خەرجی ڕۆژانەی زیاتر لە ٢٥٤ملیۆن دۆڵاری لە شەڕی غەززە هەواڵی دا ، ئەم شەڕە زیاترلەپەنجا ملیارد خەرج دەخاتە سەر دەستی ئەم ڕژیمە

لە حاڵێکدا کە سیی ڕۆژ لەدەسپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تێدەپەڕێت ، ڕۆژنامەی " کالکالیست ی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتێکی لەبارەی خەرجی زۆربانی شەڕی ئەم ڕژێمە لەدژی فەلەستینیەکان بڵاو کردەوە.

ئەم ڕۆژنامەئابووریەی چاپی فەلەستنی داگیر کراو لە ڕاپۆرتی خۆی ئاماژەی دایە بڕیک لە ئامارە بەراییەکانی وەزاڕەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی ومەزەندەی کرد کەشەڕلەگەڵ غەززە زیاتر لە پەنجا ملیارددۆڵار " ٢٠٠" ملیارد شکل" خەرج دەخاتە سەر دەستی ئەم ڕژیمە . بەپێی راپۆرەکەی کالکالیست نێوەیەک لە خەرجەکانی ڕژێمی زایۆنی هاوپێوەندە بە خەرجی سەربازی کە ڕۆژانە نزیک بە یەکن ملیارد شکلە. نزیک بە چل هەتا پەنجا ملیارد شکل ی تر، سەرچاوەگرتووە لە لەکیس چوونی داهاتەکان، لەنێوان ١٧ هەتا بیست ملیاردشکل غەرامە بۆ کاروپیشەکان ودە هەتا بیست ملیارد شکل بۆ ئاوەدانکردنەوە.

 

 

سەرپەیڤ