تشرینی دووه‌م 08, 2023 09:00 Asia/Tehran

نرخی نەوت دوابەدوای بڕیاری عەرەبستان و ڕووسیا لەسەر کەم کردنەوەی ڕادەی ناردنی نەوتی زێدە بۆ بازاڕ هەتا کۆتایی ئەمساڵەی زایینی، هەڵکشا.

ڕۆژی دووشەممە هەر بەرمیل نەوتی برێنت بە نەوەد و سێ سێنت هەڵکشان بە هەشتا و پێنج دۆلار و هەشتا و دوو سێنت فرۆشرا. هەرەها هەر بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکایش بە یەک دۆلار و دوو سێنت هەڵکشان بە هەشتا و یەک دۆلار و پەنجا و سێ سێنت مامەڵە کرا. سەبارەت بەو دوو شاندەرە هەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە شەش لەسەد دابەزین تۆمار کرابوو کە دووەم دابەزینی هەفتانەی یەک لە دوای یەک دەهاتە ئەژمار. عەرەبستان دوێنێ ڕایگەیاند کە لە دابەزاندنی بەرهەمی دڵخوازانەی یەک ملوێن بەرمیل لە ڕۆژ لە مانگی دێسامبەریش بەردەوام دەبێ و ڕادەی بەرهەم هێنانی خۆی لە نزیکی نۆ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا ڕادەگرێ.

ڕووسیایش ڕایگەیاندووە کە ئەویش بەردەوام دەبێ لە کەم کردنی سێسەد هەزار بەرمیل لە بەرهەمی دڵخوازی تا کۆتایی مانگی دێسەمبەر. "جیووانی استانوو"، ستراتژیستی بانکی یو بی ئس وتی: ئەم دابەزاندنی ئاستی  بەرهەم هێنانە ڕەنگە هەتا سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ نوێ بکرێتەوە. 

سەرپەیڤ