تشرینی دووه‌م 08, 2023 17:30 Asia/Tehran

وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک وشداری داوە لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی، کاری نانەواخانەکان لە کەرتی غەززە بەرەوڕووی گرفت بۆتەوە و ژمارێکی زۆریان داخراون.

لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە، بۆردومان کرانی ناوچە ئاوەدانەکان و بینا و باڵاخانە گشتیییەکان لە لایەکەوە و بڕانی ئاو، کارەبا و کەمبوونی یەکجار زۆری خۆراک و خواردن و نەبوونی دەرمانیش لەلایەکی دیکەوە، ڕەوشێکی تەواو قەیرانی و نالەباری بە سەر دانیشتوانی کەرتی غەززە داسەپاندووە و ناوەندەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ ڕەوشی مرۆییان لەم ناوچەیە بە کارساتبار ڕاگەیاندووە.

وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراک دوێنێ سێشەممە بە وشدار سەبارەت بەوەی کە کەمبوونی سووتەمەنی و ئاوی خواردنەوە، چالاکیی نانەواخانەکانی لە کەرتی غەززە بەرەوڕووی کێشە و گرفت کردۆتەوە، راشیگەیاند کە ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە تا پێش ئەم شەڕە لەگەڵ بیست و پێنج نانەواخانەی کەرتی غەزە هاوکاری دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا یەک نانەواخانە هەیە.

نیگەرانیی جیهانی بەرامبەر بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی و کوشتاری بێ بەزەییانەی خەڵکی غەززە و داخوازەکانی سەبارەت بە ڕاگرتنی ماشینی کوشتاری ڕژێمی ئیسراییل ڕووی لە زیاد بوون ناوە، بەڵام ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە لە سەر پەلامارە دڕندانەکانی. 

سەرپەیڤ