تشرینی دووه‌م 12, 2023 13:00 Asia/Tehran

وەزیری دارایی ئینگلیز دانی نا بەوەیدا کە گەشەی ئابووریی ئەم وڵاتە لەبەر هەڵاوسانی زۆر، تووشی ڕکوود و قەتیسمان بۆتەوە.

"جێرێمی هانت"ی وه زیری دارایی ئینگلیز ڕایگەیاند: خەڵکی ئینگلیز له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا به ڕێژەی شەش پۆینت حەوت لەسەد هەڵاوسانیان به خۆوه بینیوە، کە ئەو ڕادەیە له ڕادەی هەڵاوسانی هەموو وڵاتێکی تری گەورەی پیشەسازی زیاتر بوو. ناوبراو  ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵاوسانی زۆر، گەورەترین بەربەستە لەبەردەم گەشەی ئابووریی ئەم وڵاتەدا.

وەزیری دارایی ئینگلیز هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی بەرزی هەڵاوسان لە مانگی سێپتەمبەردا زۆر دوورە لە ئامانجی خوازراومان کە لەسەدا دوو بوو.

هەر لەو پێوەندییەدا ناوەندی ئاماری بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بەرهەمی ناخالسیی ناوخۆی ئەم وڵاتە لە مانگی ژولاییەوە تا سێپتەمبری ٢٠٢٣ بە بەراورد بە  سێ مانگی پێشوو لە ڕکوود دا بووە و دابەزیوە.

سەرپەیڤ