نەتەوە یەکگرتوەکان: ژمارێکی زۆر فەلەستینی بههۆی بۆردومانی بارەگایەکمان له غهززه کوژراون
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئهمڕۆ رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مهدهنیی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل بارەگاکانی ئێمەیان لە شاری غەززە کردبووە ئامانج، کوژران و بریندار بوون. فەڵەستینییەکان بۆ رزگاربوون لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەنایان هێنابوو بۆ ئەو بارەگایانە.
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوه کردووه، بۆردومانەکەی ڕژێمی زایۆنی ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "کارەساتی بەردەوامی کوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیی فەلەستین جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت ڕابگیرێت".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پێویستە لە هەمو کاتێکدا ڕێز لە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی بگیردرێت و دەستدرێژی نهکرێتهسهر دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان.