لە ڕۆژێک دا سەدی دە لە خواردنی پێویست دەگاتە خەڵکی غەززە
تشرینی دووهم 18, 2023 09:50 Asia/Tehran
وتەبێژی ڕێکخراوی ئانروا وێڕای ئاماژە بە گەمارۆدرانی بەتەواوی خەڵکی غەززە لەلایەن زایونیستەکانەوە، ڕایگەیاند لە ڕۆژێک دا سەدی دە لە خواردنی پێویست دەگاتە خەڵکی غەززە.
وتەبێژی ئاژانسی فریاگوزاری و کار بۆئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەو ڕاپۆرتەی دا وێڕای ئاماژە بە وشکەساڵی لە غەززە و شەڕی هەنووکە ڕاشیگەیاند کە مەترسی قاتوقڕی و بەدخۆڕاکی تەواو لەو کەرتە لەئارادایە.
وتەبێژەکەی ئانڕوا وێڕای ڕەخنە لە ڕژیمی زایونی لەبەر گەمارۆدانی غەززە دەڵێ کە لەو کەرتە لە سووتەمەنی و ئاوو خواردن و یارمەتی مرۆیی وەک چەکی جەنگی کەڵک وەردەگیرێ.
توماس وایت"ی سەرۆکی ئانروا لە غەززە لەم دوایانەدا وتبووی کە هەڵمەتی فریاگوزاری ئەو ڕێکخراوە لە غەززە خەریکە دادەخرێ چونکە هیچ سووتەمەنیەکیان پێ ناگاو بەبێ سووتەمەنیش پڕۆگرامی فریاگوزاری ئیفلیج دەبێ.