تشرینی دووه‌م 20, 2023 19:30 Asia/Tehran

شارە جۆربەجۆرەکانی ئوروپا گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی بوو بەدژی دڕندەکاری زایونیستەکان لە کەرتی غەززە.

بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانانە خوازیاری ڕاگیرانی دڕندەکاری لەو ناوچە گەمارۆدراوە بوون.

گەورەترین خۆپیشاندانی لەو جۆرە لە شارەکانی ئینگلیز بەڕێوە چوون، هەفتەی ڕابردوو لەئاکامی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە ڕیشی سۆناکی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز لەبەر بەرگرتن بەو ناڕەزایەتیانەو پاڵپشتی لە سیاسەتەکانی ئیسڕائیل لەسەر کار لابرا.

بەسەدان کەسیش لەمیانەی حەوتەمین هەفتەی ئەو جۆرە خۆپیشاندانە بەردەوامانەدا بەشداریان کردو لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەڕانساش ڕێپێوانی لەو جۆرە ڕێکخران.

لە بیرلینیش خۆپیشاندانی لەو چەشنە بەڕێوە چوو کە تێیدا خۆپیشاندەرەکان دروشمی "فەلەستین دەبێ ڕزگار ببێ"یان وتەوە.

ئەو خۆپیشاندانە لە نۆروێژو دانیمارکیش دووپات کرانەوەو ئیرلەندو ئەتریش و ئیتالیاش چالاکی ناڕەزایەتی بەدەیان هەزار کەسیان بەدژی زایونیستەکانیان بەخۆوە دی.

سەرپەیڤ