تشرینی دووه‌م 25, 2023 11:00 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی ڕوسیا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی کریما و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەشی لە ئاسمانی ناوچەی ڤۆڵگۆگراد خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیا 16 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێک شکاندووە، کە 13 فڕۆکەیان لە ئاسمانی نیمچە دورگەی کریما و سێ فڕۆکەی دیکەشیان بەسەر دەڤەری ڤۆڵگۆگراددا خراونەتە خوارەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە کە ھەنگاوو هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردن و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەمەبەستی پێکانی ئامانجەکانی نێو خاکی ڕووسیا سەرکەوتوو نەبوونە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا  فڕۆکە بێفڕۆکەواناکانیان خستووەتە خوارەوە.

لە هەمان کاتدا ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆنیش وتویەتی: ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئۆکرانیا لەئێستادا لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن.

«مەک گریگۆر» ئاماژەی بەوەش کردووە کە، لە سوپای ئۆکرانیادا فەرماندەی زۆر ھەن کە کۆی ژمارەی ئەندامانی یەکەکانی ژێر ڕکێفیان تەنانەت ناگاتە ژمارەی پەنجەکانی دەستیش.

سەرپەیڤ