تشرینی دووه‌م 26, 2023 08:00 Asia/Tehran

کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا لەماوەی نزیکەی چل ڕۆژی ڕابردوودا حەفتاو سێ جار هێرشیان کراوەتە سەر.

ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بە فەکس نیوز ڕایگەیاند کە کە لەڕۆژی حەڤدەی ئۆکتۆبرەوە تا بەئەمڕۆ حەفتاو سێ جار کراونە ئامانج.

ئەو کاربەدەستە کەر ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە وتی کە سێ هەڵمەتیان ڕۆژی ڕابردوو بوون.

بەرلەمە "سابرینا سینگ'ی جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوایین ئاماری هێرش بۆسەر بنکەی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بە شەست و شەش جار ڕاگەیاندبوو کە لەئاکامی دا شەستو دوو چیکداریان بریندار بوون.

لەدەسپێکی پەلامارەکەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززە بەدەیان بنکەی ئەمریکا لە ناوچەکە کراونە ئامانج و خۆڕاگری عێراق ئەمریکا بە بەرپرسیاری سەرەکی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر کەرتی غەززە دەزانی.

سەرپەیڤ