تشرینی دووه‌م 30, 2023 18:30 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە ڕەوتی شەڕەکەی غەززەدا ١١١ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراون کە ئەمە گەورەترین زیانی گیانی لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش" ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، زیاتر لە 14 هەزار کەس کوژراون، لە ماوەی چەند حەوتەدا پتر لە هەر کاتێکی تر لە سەردەمی سکرتاریەتی گشتیم دا منداڵ لە غەززەدا کوژراون و تەواو ڕوونە کە ئێمە شایەتحاڵی پێشێلکردنی یاساکان بووینە لەلایەن ئیسرائیلەوە چونکە 80%ی دانیشتوانی غەززە کۆچ پی کراون بۆ باشوور.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە ڕەوتی دەست پێ بوونی شەڕەکەی غەززە ١١١ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراون کە ئەمە گەورەترین زیانی گیانی لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە لە کاتی دامەزرانیەوە هەتا ئێستا.

گۆتێرێش هۆشداریدا لەوەی کە بارودۆخی تەندروستی لە پەناگەکانی غەززە ترسناکە و ڕاشیگەیاند: نەخۆشخانەکانی غەززە بە شێوەیەکی گونجاو پێداویستییە پزیشکییەکانیان دابین ناکرێت و پێکهاتەی خۆراک لەم ناوچەیەدا تێکچووە و برسێتی لە غەززە بەردەوامە، بەتایبەتی لە باکوور.

سەرپەیڤ