کانونی یه‌که‌م 04, 2023 15:15 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند کە نەیتوانیوە وشەیەک بدۆزێتەوە بۆ دەربڕینی نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە باروودۆخی غەززە.

"تیدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە هێرشە قورسەکانی هێزی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر غەززە ڕایگەیاند: ناتوانم وشەیەک بدۆزمەوە بۆ دەربڕینی نیگەرانیمان سەبارەت بەو دۆخەی کە دەیبینی. ئاگربڕی خێڕا و دەستبەجێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە درێژەدا وتیشی کە ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە بۆردومانی قورس و شەڕ و پێکدادانی بێبڕانەوە لە غەززە بە ئێمە دەگەن، بەڕاستی ترسناکن.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس ڕایگەیاند: دوێنێ تیمەکەمان سەردانی نەخۆشخانەی ناسری کردووە لە باشووری غەززە. لەم نەخۆشخانەیەدا هەزار نەخۆش چارەسەریان بۆ دەکرێ، لەکاتێکدا کە ئەوە سێ هێندەی توانای نەخۆشخانەکەیە.

سەرپەیڤ