پێداگریی ئێران لەسەر پێبەندیی بە نەزم و دیسیپلینی دەریایی بە پێی مافە نێودەوڵەتییەکانی دەریاکان
باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێیداگرت لە سەر بەڵێنمەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نەزمی دەریایی لە سەر بنەمای مافە نیودەوڵەتییەکانی دەریاکان بە مەبەستی پشتیوانی لە مافەکان و بەرژەوەندیی دەریایی هەموان و دڵنیابوون لە ئەنجامدرانی چالاکیی دەریایی بە پێی مافەکانی سەبارەت بە دەریاکان.
"زەهرا ئرشادی" باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیدا لە ژێر ناوی "ئۆقیانووسەکان و یاساکانی دەریاکان" وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی واژۆکەری کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی مافەکانی سەبارەت بە دەریاکان، ڕێز دادەنێ بۆ پێگە و گرینگایەتیی ئەم چوارچێوە مافەوانییە نێودەوڵەتییە کە چالاکییەکانی هاوپێوەندە بە ئۆقیانووسەکان و دەریاکانەوە و بە بڕوای ئێران ئەم کۆنڤانسیۆنە نابێ وەکوو چوارچێوی یاسایی بەرتەسککراو لەبەرچاو بگیردرێ، بەڵکوو دەبێ چالاکییەکانی لە ئاراستەی دەستەبەر کردنی ئاسایش و ئەمنییەتی ئۆپەراسیۆنی دەریایی جیهاندا بێ.
ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو وڵاتێکی قەراخ کەنداوی فارس و دەریای عومان، پێبەندە بە هێنانەدی ئامانجەکانی گەشانەوەی پاوەجێی ١٤ و هەر لەم ئاراستەیەدا چاوەڕێی بەڕیوەچوونی سێهەمی کۆنفرانسی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پشتیوانی لە جێبەجێکرانی ئامانجی ١٤ی گەشانەوەی پاوەجێیە بە میواندارێتیی هاوبەشی فەرەنسا و کاستاریکا لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دا.