هۆشداردانی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی کەرتی غەززەوە
بەرنامەی جیهانیی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە کە ئاستێکی مەترسیداری برسێتی بەخۆیەوە دەبینێت.
بەرنامەی جیهانیی خۆراکی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە باکووری کەرتی غەززە ٩٧٪ی بنەماڵەکان بە هۆی تاوان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە خۆراکی پێویستیان نییە.
"سیندی مەککەین"، بەرپرسی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێڕای هۆشداریدان لەوەی کە هەمووان لە کەرتی غەززە بە هۆی تاوان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی برسی ماون، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنتۆنیۆگوتریش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ داخوازیی داگربەست دووپات کردەوە.
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" لە هەنگاوێکی زۆر دەگمەندا، بە بەکارهێنانی دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی، مادەی ٩٩ی میساقی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانی چالاک کرد، بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دامەزراندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە.