دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگرکەوتنەوە لە غەززە
باڵوێزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەدات سەبارەت بەئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە .
ڕیاز مەنسور وتیشی: ڕەشنووسی بڕیارنامەکە پێش ئەوەی بخرێتە بەر دەنگدان درایە ئەندامانی ئەنجومەنی پێداچوونەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەمڕۆ بۆ دەنگدان ئامادەبکرێت.
ڕیاز مەنسور لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بڕیارەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتبەستن بە مادەی ٩٩ بۆ ناچارکردنی ئەنجومەنی ئاسایش لە مەڕ چارەسەرکردنی دۆخی غەززە هەنگاوێکی دروستە.
ڕیاز مەنسور وتیشی : لە دڵەوە هیوادارین ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم [بڕیارنامەیە] پەسەند بکات.
ئیمارات ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی کورتی پێشکەش بە ئەنجومەنەکە کردووە و تێیدا داوای دامەزرانی "دەستبەجێی ئاگربەستی مرۆیی" دەکات.