کانونی یه‌که‌م 09, 2023 14:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاونانی خێرا بەئاراستەی ڕاگیرانی دەسبەجێی بۆردومانی خەڵکی زۆرلێکراوی غەززەو لابرانی گەمارۆی سەر ئەو کەرتەو دابین کردنی مافی خەڵکی فەلەستین وەک خاڵی هاوبەش لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و روسیادا پێداگری لەسەر کرا.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ پێنج شەم لە سەردانێکی یەک ڕۆژەو لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کرد.

ناوبراو لەدوای ڕۆژێکی چڕو پڕی کاری لە ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە تاران و لەشیکردنەوەی ئاکامی ئەو سەردانەی دا ڕایگەیاند کە لەوسەفەرەی دا، سەبارەت بە پرس و بابەتگەلی مەبەستی دوو وڵات بەتایبەت لەبوارگەلی وزەو کشتوکاڵ و ترانزیت و هاریکاریگەلی پڕۆژەی باکوور باشوور وەک گرینگترین تەوەری هاریکاری نێوان دوو وڵات باس و وتووێژ کراوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات پرسی فەلەستینیشی بە گرینگترین تەوەریوتووێژەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆکی ڕوسیا زانی و وتی: هەنگاونانی خێرا بەئاراستەی ڕاگیرانی دەسبەجێی بۆردومانی خەڵکی زۆرلێکراوی غەززەو  لابرانی گەمارۆی سەر ئەو کەرتەو دابین کردنی مافی خەڵکی فەلەستین وەک خاڵی هاوبەش لە وتووێژەکانی نێوان دوولایەن لەو وتووێژەدا هاتۆتە ئاراوە.

سەرپەیڤ