کانونی یه‌که‌م 10, 2023 15:00 Asia/Tehran

سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا وشداری دا بە ئەمریکا کە بەردەوام بوونی پشتیوانیی ڕۆژاوا لە ئوکراین دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕی ئەم وڵاتە بۆ واشینگتۆن ببێتە ڤیێتنامی دووەم کە تا ساڵانێکی زۆر ئەمریکای پێوە دەبێ.

"سێرگەیی ناریشکین" سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا، لە وتارێکدا نووسی: ئوکراین خەریکە دەبێتە زەلکاوێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەرچاوەی دراوی، کەرەستەی جەنگی و کەسانی زیاتر دەکێشێتە ناو خۆیەوە. لە ئاکامدا ئەوەی کە ئەمریکا بە پێنانەنێو شەڕی ئوکراین ڤیێتنامێکی دووەمی بۆ خۆی خوڵقاندووە کە هەر حکومەتێکی تازە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بگرێتە دەست دواهاتەکانی ئەم شەڕە بەرۆکی ئەویش دەگرێت. جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکایش وشداری داوە کە بەرامبەر یەک وەستانی ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیا دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵایسانی ئاگری شەڕی جیهانیی سێهەم. ئیستاکە ئوکراین و مەسەلەی پشتیوانیی دراویی ئەمریکا لە کیێف بۆتە شەڕ و کێشەیەکی گەورە لە نێوان دوو پارتە سەرەکییەی ئەمریکا.

سەرپەیڤ