گۆتێرێش داوای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەی کرد
بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەو ڕادە زۆرەی کاولکاری و لەو هەژمارە بانەی قوربانیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تەواو پەشۆکاوە و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بووە.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش گەورە و بەربڵاوبوونی هێرشە سەربازییەکانی ئیسراییل بۆ سەر حەماس و زۆر و لە رادەبەدەربوونی ژماری قوربانیان و کاول بوونی تەواوی غەززەی بە کارەساتێک ناوبرد کە پێشتر لەو وێنەی نەبووە و تەحەمول کردنیشی هەر گەنجاو نییە. گۆتێریش وتیشی: ئەم مەسەلە کە ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارە ئاسمانیەکانیدا کەسانی پارێزراو لەوان ڕۆژنامەوانان، ستافی دەرمان و فەرمانبەرانی گرووپەکانی فریاگوزاری و یارمەتیدەر و هەرەها ژێرخانە مەدەنییەکان لەوان نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی کوتاوە، جێی سەرسووڕمانە. گۆتێرێش هەروەها وتی: ئیسراییل بەردەوام بووە لە ڕۆنانی نایاسایی شارۆچکەکانی لە فەلەستینی داگیرکراودا لە سێپتەمبەرەوە هەتا دێسەمبەر. کاربەدەستانی ئیسراییل لانیکەم ١٥٠٠ موڵەتی بیناسازیی لە ناوچە فەلەستینییەکانیان دەرکردووە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا دیسان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانە لە غەززە بووە.