کانونی یه‌که‌م 18, 2023 15:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە هەگبەی تازەی بایکۆتی دژەڕووسیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: ئەم هەگبەیە، وەک هەموو بایکۆتەکانی پێشوو، زیاتر زەبر لە خودی یەکێتیی ئەورووپا دەدات.

ماریا زاخارۆڤا وتی: هەندێک بڕیار و دانوستان لە دۆخێکدا ئەنجام دەدرێن کە هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار ئامادە نین و ڕەوایەتییان ڕوون نییە و بە ئاشکرا سیاسین. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دانوستانەکانی پەیوەست بوونی ئۆکرایین و مۆڵداوی بە یەکێتیی ئەورووپا کە نەک هەر پێوەرە سەرەتاییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەبەرچاو ناگرن، بەڵکوو ڕاستەوخۆیش دژ بەو پێوەرانەن، لە ڕیزی ئەو بڕیارانەدان.

پێنجشەممەی ڕابردوو سەرانی یەکێتیی ئەورووپا سەرباری نەیارەتیی کردنی هونگاریا ڕازی بوون بە دەسپێبوونی دانوستان لەسەر ئەندامەتیی ئۆکرانین لەم یەکێتییەدا . زاخارۆڤا پێشتریش ڕایگەیاندبوو: ڕێسا نوێیەکانی یەکێتیی ئەورووپا بە ئامانجی سنووردارکردنی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیا و بیلاڕووسەوە ناتوانێ کاریگەری لەسەر ئابووری ڕووسیا دانێت، بەڵام دەبێتە هۆی سەرهەڵدانیب قەیران لە وڵاتانی ئەوروپاییدا. ئەم دیپلۆماتکارە باڵایەی ڕووسیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا بەنیازە بە سزای نوێی گازی زەبر لە ئابووری ڕووسیا بدات، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەوان لەو کارەدا سەرکەوتوو نابن. زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای سزاکانی ئەوروپا، زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئۆقیانووسییە دەیانەوێت غازی ڕووسیا هاوردە بکەن، ئاماژەی بەوەش کرد، تا سزاکانی ئەوروپا دژە بە ڕووسیا تووندتر دەبنەوە، گەشەی بازاڕی تازەسەرهەڵداو لە وڵاتانی دیکە خێراتر دەبێت. ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەوروپایی بە دەستپێکرانی شەڕ لە ئۆکرایین لە فێڤرییەی ٢٠٢٢دا، دەستیان دایە بایکۆت کردنی ڕووسیا.

سەرپەیڤ