کانونی یه‌که‌م 23, 2023 09:10 Asia/Tehran

ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) دانی بەوە داناوە کە ڕۆژانە نزیکەی ٨٠٠ سەرباز و ئەفسەری سوپای ئۆکراین لە شەڕی ئەم وڵاتەدا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن.

"ڕالف دی تیلە" ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژانە نزیکەی ٨٠٠ ئەفسەر و سەربازی ئۆکراینی لە شەڕی ئەم وڵاتەدا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن، وتیشی کە ئەمە بەو مانایەیە کە ئۆکراین دەبێ لە مانگدا زیاتر لە ٢٠ هەزار سەرباز وەرگرێ بۆ ئەوەی جێی کوژراو و برینداران بگرنەوە. "رالف دی تیلە" لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەی بەوەی کە  دژەهێرشەکانی ئۆکراین دەسکەوتی نالەباریان بۆ ئەم وڵاتە هەبووە وتیشی؛ هێزی مرۆیی و سەختئامێر و ژێرخانە جەنگییەکانی ئۆکراین بە شێوەیەکی بەرچاو پەککەوتە بوونە و هەروەها کەمبوونەوەی پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئۆکراین ویست و ورەی هێزی ئوکراینی دادەبەزێنێ.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکاییش لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، سوپای ئۆکراین بەهۆی کەم بوونی هێزی مرۆیی و پێویستییەکی زۆرەوە، کەسانی پیر و نەخۆش بۆ بەرەکانی شەڕ وەردەگرێ. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئوکراین ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ لەوانە نەبوونی هێز بۆتەوە و لە هەمان کاتدا ئەم وڵاتە شەڕوێکەوتووە لەگەڵ کێشەی ناوخۆییش بەرەوڕوویە، لەوانە گەندەڵی و بارودۆخی ئاڵۆز و بشێوی سیاسی لە نێو بەرپرسانی ئۆکرایندا.

سەرپەیڤ