کانونی یه‌که‌م 23, 2023 09:30 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خۆی چڕ کردۆتە سەر گەیاندنی زیاترین یارمەتی بە غەززە.

ستێفان دووجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ بڕ و بیانووهێنانەوەکانی ئەمریکا بۆ دەنگدانە پێشنووسی بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە و کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە، پێی داگرت: باشترین ڕێگا بۆ گەیاندنی بەردەوامی هاوکاری  و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەززە دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرایە.

دوجاریک ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە لە دۆخێکی زۆر پڕمەترسیدا کار دەکەین. زیاتر لە ١٣٥ فەرمانبەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززەدا کوژراون. ئێستاکە دام و دەزگاکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان ناگاتە ئەو لۆرییانەی کە باری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیان پێیە بۆ غەززە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیشی داگرت: "دۆخی ئێستای غەززە ئاڵۆزکاوە و ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتیی بگەیەنینە ئەو ناوچانەی کە شەڕیان تێدا بەردەوامە، بەڵام بۆ گەیاندنی هاوکاریی زیاتر پێویستە شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگیردرێن".

سەرپەیڤ