گوترێش: هیوادارم بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش یارمەتی بداتە باشتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە
ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەگگرتوەکان لەدوای پەسەندی بڕیارنامەکەی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ بەڕێکردنی یارمەتی مرۆیی خێراو بەپەلە بۆ کەرتی غەزەهیواداری دەربڕی کە پەسەندی ئەو بڕیارنامە یارمەتی بداتە باشتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە.
ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەگگرتوەکان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕێگەچارەسەری ڕاستەقینە بۆ ڕوداوەکانی غەززە ڕاگیرانی خێرای شەڕ لەبەر ئەرک و هەستی مرۆڤانەیە وتی: هەڵمەتە جەنگیەکەی ئیسڕائیل بەردەگرێ بە دابەشی یامرمەتی لە غەززەو هەر بۆیە داوای لەو ڕژیمە کرد کە کۆسپەکانی بەردەم ئەو دابەشکردنە لابەرێ.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دواجارو لەدوای هەفتەیەک مشتوومڕ و ڕاوێژ و هاتوهاواری دیپلۆماتەکان لەسەر دەستەواژەی بەناو بڕیارنامەی پێشنیارکراو سەبارەت بە غەززە بڕیارنامەیەکیان بە سێزدە دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی بێلایەن بەبێ هیچ دژایەتیەک پەسەند کرد کە خوازیاری بەڕێکرانی یارمەتی خێرا بە کەرتی غەززەو ڕەخساندنی بوار بۆ ڕاگرتنی بەردەوامی ئەو شەڕە بوە.