وشداری یونیسێف لەبارەی "کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک" لە غەززە
سنووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ناسراو بە یونیسێف باسی "کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک" لە غەززەی کرد.
لە ڕاپۆرتێکدا سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، زیاتر لە 80%ی منداڵانی غەززە بەدەست "کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک"ـەوە دەناڵێنن، هەروەها وشداریشی دا لەحاند دۆخی نالەباری منداڵان لەم کەرتەدا. سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەوە ڕایگەیاند؛ هەزاران منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە غەززە ڕەنگە لەبەر بەدخۆراکی شەهید ببن. لە بەیاننامەکەی ئەم ڕێکخراوەیەدا هاتووە: ئەم مەترسییە قبوڵنەکراوەیە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە سیستمی خۆراک و تەندروستی لە کەرتی غەززە خەریکە بە تەواوەتی هەڵدەوەشێتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی یونیسێفدا بە پێداگری لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە هاتووە کە زیاتر لە سێ دووی نەخۆشخانەکانی غەززە بەهۆی کەمبوونی سووتەمەنی، ئاو و دەرمانی گرینگ و زۆر پێویست ، یان لەبەر زیانە کارەساتبارەکانی هێرشەکانەوە پەکیان کەوتووە و ئیتر کار ناکەن.