ناڕەزایەتی بە ئاکامی هەڵبژاردنی پارلمانی و خۆجێی سیربیا
بەهەزاران کەسی نیشتەجێی سیربیا لە ناڕەزایەتی بە ئاکامی هەڵبژاردنی پارلمانی و خۆجێی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.
بەهەزاران کەسی نیشتەجێی بێلگڕادی پێتەختی سیربیا لە ناڕەزایەتی بەئاکامی هەڵبژاردنی پارلمانی و خۆجێی ئەو وڵاتە، ڕژانە سەر شەقام و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاکامی هەڵبژاردنی پارلمانی و خۆجێی ئەو وڵاتە بوون.
چاودێرانی نێونەتەوەییش ئەو هەڵبژاردنەیان بە ناڕەوا زانی، بەپێی ڕاگەیاندراوی کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سیربیا پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بە وەدەستهێنانی چلوشەش پوینت حەفتاو دوو لەسەدی دەنگەکان بۆتە سەرکەوتووی ئەو هەڵبژاردنە زووتر بەڕێوەچوە، کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چووبوو.
بنیاتێکی چاودێری نێونەتەوەیی ڕۆژی دووشەمی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بەهۆی بەکارهێنانی میدیاکان و چەندین کاری نایاسایی بۆوێنە کڕینی دەنگ لەو پرۆسەی هەڵبژاردنەدا خۆی سەرکەوتوو کردوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ڕۆژی شەمەی ڕابردووی ئەو وڵاتەدا پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو ناڕازیانە لە گازی بیبەرو فرمێسکهێن کەڵکی وەرگرت.