داوای پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێکهێنانی دادگەی تایبەت دژ بە رژیمی زایۆنیستی
پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مافی نیشتەجێبوون، خوازیاری پێکهاتنی دادگەی تایبەت دژ بە رژیمی زایۆنیستی بوو.
"بالاکریشنان راجاگوبال" پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مافی نیشتەجێبوون لە پەیامێک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئەگەر دادگەی نێونەتەوەیی سزا، هەنگاوی خێرا دژ بە بەرپرسانی رژیمی زایۆنیستی هەڵنەگرێ، پێویستیمان دەبێ بە دانانی دادگەیەکی تایبەت بۆ غەززەو جم و جۆڵی وڵاتانی جیهان.
پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مافی نیشتەجێبوون، لە درێژەدا نووسی، رژیمی داگیرکەر دەبێ لەبەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، تاوان لەدژ مرۆڤایەتی و ژینۆساید، سزا بدرێ.
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان "یونیسێف" لەم دواییەدا رایگەیاندووە کە مەترسیی مردن بەهۆی برسێتی لە غەززە، بووە بە ڕاستییەک و خوازیاری ناردنی خێرا، هێمن و بێ کەندو کۆسپی یارمەتییەکان بە منداڵان و خێزانە ئاتاجەکان لە غەززە، بوو.