ژینۆسایدی فەلەستینیان بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکاو حکومەتە رۆژاواییەکان
باڵوێزی فەلەستین لە ئینگلیز، کاردانەوەی حکومەتە رۆژاواییەکان بەتایبەت ئەمریکا بەرامبەر بە کارەساتە سامناکەکانی غەززەی، بە جێی شەرمەزاری زانی و وتی: رژیمی زایۆنی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا درێژە دەدا بە کوشت وبڕی فەلەستینیەکان.
"حوسام زۆملۆت" پێی داگرت: رژیمی زایۆنی بێ یارمەتی و داکۆکیی ئەمریکاو حکومەتە رۆژاواییەکان نەیدەتوانی دەست بداتە ئەو گشت تاوانکارییە.
باڵوێزی فەلەستین لە ئینگلیز هەروەها وتی: تائێستا ئەوەندەی سێ بۆمبی ئەتۆمی کە ئەمریکا بەسەر خەڵکی هیرۆشیمایدا بەردایەوە، بەسەر خەڵکی غەززەی داباراندووە، بۆمب گەلێک کە ئەمریکا خستوویەتییە بەردەست رژیمی ئیسرائیل و بەشی زۆری قوربانیەکانی، ژن و منداڵن.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتیی حکومەتە رۆژاواییەکان لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان، وتی: ئەو ژینۆسایدە بە داکۆکیی تۆکمەوتەواوی حکومەتە رۆژاواییەکان ئەنجام دەگرێ.