کانونی یه‌که‌م 28, 2023 09:30 Asia/Tehran

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، کردەوەی قێزەونی شەهیدکردنی سەید ڕەزی مووسەوی ڕاوێژکاری باڵای جەنگی ئێران لە سووریا لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوەی بەکارێکی سەرشۆڕانەو قێزەونی ئەو ڕژیمە پێناسە کرد.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دوێنێ لە نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، و هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە نووسی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی ڕاوێژکاری باڵای جەنگی ئێران لە سووریا، کە ئەرکی یارمەتی دانی ئەرتەشی سووریا بەدژی تیرۆریستانی لە دەوری سووریا پێ سپێردرابوو،  لەئاکامی سێ مووشەکی هاویژراو لە بنکەی زایونیستەکانی جێگیر لە بەرزایەکانی گوڵانەوە شەهید کراوە.

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان پێداگری کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشکاوانە ئەو کردەوە سەرشۆڕانەو قێزەونەی ئەو ڕژیمە شەرمەزار دەکاو هاوکات بەپێی یاساو جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە مافی وڵاتی عەرەبی سووریا دەزانێ لەکاتی خۆی دا وڵامێکی شیاو بداتەوە سەرجەم ڕێوشوێنی پێویست ڕەچاو کا بۆ ئەو وڵامەو ئەو کارە دەستدرێکارانەی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی پێشێلی سەروەری و دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ